وێستگە زانیاری لە بارەی شەڕەكەی ناو لیوای 12ی پێشمەرگە بڵاو دەكاتەوە


وێستگە نیوز-
بەهۆی روودانی كێشەیەكەوە لە نێوان هێزەكانی پیادەی لیوای12 لە بەردەڕەش دوو بەرپرسن  پێشمەرگە كوژراون.

سەبارەت بە رووداوەكە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند كە ئەم ئێوارە رووداوێك لە ناوهێزەكانی پیادەی لیوای12 رویداوە و لیژنەیەكیان پێكهێناوە و رەوانەیان كردووە.

ئاشكراشیكرد كە دوای لێكۆڵینەوە و بەدوادا چوون زانیاری زیاتر دەزانن و تا ئێستا هیچ روون نییە.

بە پێی زانیاریەكان لەو رووداوەدا دوو پلە داری پێشمەرگە كوژراون، هەرچەندە تا ئیستا هیچ زانیاریەك بڵاو نەكراوەتەوە بەڵام سەرچاوەیەك باسی لەوە كرد كە شەڕەكە بەهۆی پلەی سەربازییەوە بووە لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا

كوژراوەكان بریتین لە هەریەكە مولازمی یەک محەممەد شێخۆ عەلی خەڵکی شارۆچکەی دینارتەیە، رائید سەباح حەمەد شێخەیش خەڵکی شارۆچکەی خەلیفانە، پێشمەرگەیەكیش بە ناوی سەداد كە كوڕی  رائید سەباحە بریندار بووە. 

د.ح
 


PM:06:01:10/11/2019






ئه‌م بابه‌ته 10332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت