بە ڤیدیۆ.. پێكادان لە بەغدا و چەند شارێكی دیكە بەردەوامە


وێستگە نویز-
سەرەڕای بڕیاری سێ سەرۆكایەتیەكە لە بارەی هەنگاوەكانی چاكسازی، خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەكانی دیكە بەردەوامە و پێكادانیش لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران بەردەوامە.


بە پێی نوێترین هەواڵ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەروەها چەند سەرچاوەیەكی هەواڵ، خۆپیشاندەرانی بەغدا دەیانەوێت بچنەوە گۆڕەپانی خەللانی نزیك لە گۆڕەپانی تەرحریر دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێزە ئەمنیەكان بەى زەبری گولە و بۆمبی فرمێسك رێژ پێیان چۆڵ كردن، بەو هۆیەوە جارێكی دیكە پێكادان درست بۆتەوە.


هاوكات لە شاری ناسریە خۆپیشاندەران لە چالاكییەكانیان  بەردەوامن و بە پێی ڤیدیۆیەكیش كە بڵاو كراوەتەوە هێزە ئەمنیەكان هەڵیانكوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی "حبوب" و دەیانەوێت ئەو خۆپیشاندەرانە دەستگیر بكەن كە بریندار بوون، لە بەرامبەردا لەلایەن پزیشك و پەرستارانەوە رێگریان لێ دەكرێت.
 



لە زیقاریش بە هەمان شێوە پێكادان بەردەوامە
د.ح


PM:03:51:10/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت