عەبادی: بەردەوامم لە دژایەتی جیابونەوە و بەشكردنی عیراق

‌حەیدەر عەبادی

وێستگە نیوز-
حەیدەر عەبادی بە توندی لێدوانێكی هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری كورد رەتدەكاتەوە كە روپامایی بۆ بارزانی كردبێت تا چارەكێكی دیكە وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق هەڵبژێردرێتەوە.

عەبادی لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت لێدوانەكانی هۆشیار عەبدوڵڵا لە بارەی ئەوەی روپامایی كردنی من بۆ بارزانی، كاردانەوە تۆڵەیە بەهۆی هەڵوێستەكانی پێشووی منەوە بووە كە لایەنی گەلی عیراقیم گرتووە.

عەبادی دەڵێت رایگشی دەزانێت كە عەبادی ئیدارەدانی بۆ دەوڵەت و جیاوازی نەكردن لە نێوان هاونیشتیمانیان بووە بە سەرجەم مەزهەب و نەتەوەكانییەوە.

باس لەوەش دەكات كە ئەو لە چی دۆخێكدا سەرۆكایەتی حكومەتی عیراقی وەرگرت و چۆن زەویەكانی لە دەستی داعش رزگاركرد و هەروەها رێگری كردووە لە هەر دەستوەردانێكی دەرەكی.

عەبادی دەشڵێت ئەو هەر لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە پشتیوانی لە دامەزراندنی حكومەتێكی نوێ و دژی ئەوە بووە حزب كۆنترۆڵی جومگەكانی حكومەت بكات و داوای دروستكردنی حكومەتێكی بچوك كراوەی نوێی كردوە.

لە كۆتایدا دەڵێت عەبادی بەردەوامە لە دژایەتیكردنی گەندەڵی و ساسەتی خوێنرشتنو بانگەشەكارانی جیابوونەوە و بەشكاری.

د.ح
 


PM:02:15:10/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 26648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت