وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ دووشەممەی بڵاوکردەوە


وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی تشرینی دووه‌می 2019، دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، هاوکات سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەدرێت.

بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە  بڵاوكراوەتەوە، ئه‌مڕۆ مووچەی مانگی ئابی هەریەك لە هێزەكانی 70و 80 دابەش دەكرێت.

هه‌روه‌ك رۆژی دوو شەممە 11ی تشرینی دووەمی 2019 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب لەكاتێكدایە كە چارەنوسی مووچەی سێ‌ مانگی ئەمساڵ نادیارە و تائێستاش بەغدا و هەرێم لەسەر مووچە و بودجەی ساڵی داهاتوو رێكنەكەوتوون.

هــ. ر


AM:08:35:10/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 14212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو