حوسییه‌كان: توندترین گورز له‌ سعودیه‌ و ئیسرائیل ده‌وه‌شێنین

‌عه‌بدولمه‌لیك حوسی

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌ڵێنیدا توندترین گورز له‌ ئیسرائیل و ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ بوه‌شێنن كه‌ عه‌ره‌بستانی سعودی سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات.

عه‌بدولمه‌لیك حوسی، سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (محمد – د.خ) رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی هه‌وڵی جه‌نگ و گه‌مارۆ بدات و بیه‌وێت ملكه‌چمان بكات، هه‌وڵی ئه‌سته‌م ده‌دات و ئه‌نجامه‌كه‌ی شكست ده‌بێت".

ئامۆژگاریی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به‌ سه‌ركردایه‌تیشی سعودیه‌ كرد، پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ یه‌مه‌ن رابگرێت و گه‌مارۆی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.

عه‌بدولمه‌لیك حوسی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی یه‌مه‌ن له‌ كاروانی رزگاریخوازی پاشگه‌زنابێته‌وه‌ تا به‌ ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی وه‌رنه‌گرێت.


PM:10:39:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت