ژمارەی كوژراوانی بەسرە و ئوم قەسر بۆ 12 كەس بەرز بوویەوە


وێستگە نیوز-
بە پێی سەرچاوەیەكی هەواڵ ژمارەی كوژاروەكان لە ناو پارێزگای بەسرە و بەندەری ئوم قەسر لە شەوی رابردوودا بۆ 12 كەس بەرز بۆتەوە.

شەوی رابردوو هێزێكی ئەمنی گەورە هەوڵیدا بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكات، بە گوێرەی نوێترین هەواڵیش كە كەناڵی "ئەلحورە" بڵاوی كردۆتەوە ژمارەی قوربانیان تەنها لە بەسرە و ئوم قەسر بۆ 12 كەس بەرز بۆتەوە، ئەوەش جگە لەوەی بە دەیانی دیكە بریندار.

سەبارەت بە كوژرانی ئەو ژمارە زۆرەی خۆپیشاندەران شەوی رابردوو تەلەفزیۆنی عیراق ئەوەی راگەیاند كە هێزێكی تێكدەر یاخود لادەر بەو كارە هەستاون و هێزە ئەمنیەكان لە پشت كوشتنی خۆپیشاندەرانەوە نین.

هاوكات سۆمەریە نیوز ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ هێزێكی زۆر لە ناو شاری بەسرە بڵاوەی كردووە و سەرجەم شەقامەكانیان گرتووە پاش ئەوەی شەوی رابردوو بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كرد.

د.ح
 


AM:11:32:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت