لەپێناو ئاژەڵاندا شاژن واز لە کەشخەیی خۆی دەهێنێت

‌شاژنە ئیلیزابێس، شاژنی بەریتانیا


وێستگە نیوز-
کۆشکی بێکنگهام-ی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو پۆشاکانەی لەمەودوا شاژنی وڵاتەکە دەیانپۆشێت لە فەرووی سروشتی دروست ناکرێن ئەوەش لەپێناو پاراستنی مافی ئاژەڵاندا.

ئەم بڕیارەی کۆشکی شاهانەی بەریتانیا بە زوویی لەلایەن چالاکوانانی مافی ئاژەڵان و ئاژەڵدۆستانەوە پێشوازی لێ کرا.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆشکی بێکنگهام پۆشاکەکانی شاژنە ئیلیزابێس لەمەودوا لە فەرووی دەستکرد دروست دەکرێن، بەڵام شاژن پۆشاکە کۆنەکانی دەپۆشێت کە لە فەرووی سروشتی ئاژەڵان دروست کرابوون.

کۆشکی شاهانە رایگەیاندووە مەبەست لەم بڕیارە ئەوە نیە کە شاژن ئەو پۆشاکانەی پێشووی ناپۆشێت کە لە فەرووی ئاژەڵان دروستکراون، بەڵکو لەمەودوا شاژن لە هەر جلێکیدا فەروو بەکاربهێنرێت  فەرووی دەستکرد بەکاردەهێنێت.
 
ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە لەو کاتانەی پێشتر شاژنە ئلیزابێس تێیدا دەرکەوتووە چاکەتەکانی و کڵاو و جلوبەرگی بۆنە تایبەتەکانی لە فەرووی ئاژەڵان دروست کرابوون.

بڕیارەکەی کۆشکی بێکگنهایم بە زوویی پێشوازی لێ کرا و دامەزراوەی بێتا-ی تایبەت بە مافی ئاژەڵان ستایشی بڕیارەکەی کرد.

ساڵانە کەمپینی پاراستنی مافی ئاژەڵان لە بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی دنیا بەڕێوەدەچێت و داوا لە کەسایەتی و ئەستێرەکان و خەڵک بە گشتی دەکرێت بەکارهێنانی فەرووی سروشتی ئاژەڵان لە پۆشاکەکانیاندا نەهێڵن یاخود کەمی بکەنەوە لەپێناو پاراستنی مافی ئاژەڵاندا.


ش . ر


PM:04:17:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 8740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو