سبەینێ دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكات


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە رۆژی پێنج شەممە 2019/11/7 مووچەی مانگی 2019/8 دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان خەرج دەکرێت.


به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت له‌ وه‌رگرتنی مووچه‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت، كه‌ خۆی له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكان و دواتر یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا ده‌گرێته‌وه‌.
 
ئه‌گه‌رچی پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو كه‌ هه‌موو پێنجی سه‌ره‌تای مانگێك دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات، بەلآم ئەم مانگە دابەشكردنی كەوتە رۆژی حەوتی مانگەوە.

د.ح،


PM:12:10:06/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت