موقته‌دا سه‌در بۆ خۆپیشانده‌ران: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ده‌ستدرێژیتان كرایه‌سه‌ر، ئێمه دێينه ده‌ست
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی نوێی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی هه‌ینیی داهاتوو كرد و دڵنیای كردنه‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژیان كرایه سه‌ر، ئه‌وان به‌رگرییان لێده‌كه‌ن.
رۆژی چوارشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی 15 خاڵیی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كرد و له خاڵی یه‌كه‌مدا داوای لێ‌كردن گوڵ به هێزه ئه‌منییه‌كان بده‌ن، له خاڵێكی دیكه‌شدا داوای لێكردون چه‌ند ده‌توانن رووداوه‌كان به وێنه و ڤیدیۆ بكه‌نه به‌ڵگه و تۆماری بكه‌ن.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در وێڕای ئه‌وه‌ی داوای له خۆپیشانده‌ران كردوه ئارامی و هێمنیی خۆپیشاندانه‌كه بپارێزن، له دوا خاڵدا دڵنیاشی كردونه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ده‌ستدرێژییان بكرێته‌سه‌ر، ئه‌وان وه‌ك ره‌وتی سه‌در دێنه ده‌ست و به‌رگرییان لێده‌كه‌ن.
بڕیاره هه‌ینیی داهاتوو 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ساز بكرێت، ئه‌وه‌ش دوای خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دێت كه به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه زیاترله 100 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی چوار هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
دوای ئه‌و رووداوانه‌ش، حكومه‌تی عیراق چه‌ندین بڕیاری بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله باڵاكان له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیان ده‌ركرد.
PM:11:55:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت