وه‌زیری به‌رگریی روسیا فه‌رمانده‌ی شه‌ڕڤانانی له رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا ئاگادار كرده‌وه
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند كه وه‌زیری به‌رگریی روسیا و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فزیۆنییان له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كۆبانێ ئه‌نجامداوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مشه‌و بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانده‌یی گشتیی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند: هه‌ریه‌ك له سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگریی روسیا و ڤالێری گیراسیمۆڤ، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای روسیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده، گفتوگۆیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره كردوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، مه‌زڵوم كۆبانێ سوپاسی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیای كردوه كه هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی شه‌ڕی له ناوچه‌كه داوه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، پارێزبه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر هه‌ندێك له بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و روسیا ده‌ربڕیوه و راگه‌یاندوه كه ئه‌و بڕگانه پێویسته به گفتوگۆیه تا راوبۆچونه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له شاری سوچی رێككه‌وتنێكیان سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی باكوری سوریا واژوو كرد.
مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی 150 كاتژمێردا شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له‌و ناوچانه دوور بكه‌ونه‌وه كه توركیا به ناوچه‌ی ئارامی ناوده‌بات و نزیكه له سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی، دواتریش روسیا و توركیا و حكومه‌تی سوریا ناوچه‌كان به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
PM:11:22:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت