پارێزگای واست پۆلیس چه‌ك ده‌كات و پۆشینی ده‌مامكیش قه‌ده‌غه ده‌كات
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای واست چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ خۆپیشاندانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیی داهاتوو بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند له گۆڕه‌پانه‌كاندا پۆلیس چه‌كیان پێ نابێت و جلی ره‌ش و ده‌مامكیش قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
پۆلیسی پارێزگای واست 9 رێنمایی و راسپارده‌ی ده‌ركردوه كه تایبه‌تن به هێزه ئه‌منییه‌كان، له گرنگترینیان دابینیكرنی ئاسایشی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی خۆپیشاندانه، بۆ ئه‌وه‌ش هێزی ئه‌منی له‌سه‌ر ته‌لاره به‌رزه‌كان داده‌نرێت و رێگری ده‌كرێت له‌وه‌ی ده‌ستی ئاژاوه دووبه‌ره‌كی بنێته‌وه.
یه‌كێك له رێنماییه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشانداندا، هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌كیان پێ نابێت، هاوكات پۆشینی جلی ره‌ش و ده‌مامكیش له هێزه ئه‌منییه‌كان قه‌ده‌غه كراوه و ئه‌وه‌ی بیپۆشێت، خۆی روبه‌ڕوی سزا ده‌كاته‌وه.
بڕیاره هه‌ینیی داهاتوو 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ساز بكرێت، ئه‌وه‌ش دوای خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دێت كه به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه زیاترله 100 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی چوار هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
دوای ئه‌و رووداوانه‌ش، حكومه‌تی عیراق چه‌ندین بڕیاری بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله باڵاكان له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیان ده‌ركرد.
PM:09:15:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت