بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی كۆمەڵ: بڕیاری دەستگیركردنم درابویە زاڵگەكان و بنكەكانی پۆلیس



وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دپەخشكردنی بەرنامەیەكەوە لە كەناڵی ئاسمانی پەیام، سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە و دواتریش بە دانانی بارمتەی پێنج ملیۆن دینار ئازاد كراوە.

فاروق عەلی، بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە كە كۆپییەكی بۆ (وێستگە نیوز) نێردراوە ئاماژە بەوە دەكات، بڕیاری دەستگیركردنی درابویە زاڵگەكان و بنكەكانی پۆلیس و دەڵێت"دیارە ئێمە بەپێی ماددەی (٢٢٦) لەیاسای سزاكانی عێراقی تۆمەت باركرابووین".

فاروق عەلی لەڕاگەیەنراوەكەدا دەشڵێت"بەهۆی تەوەرێكی بەرنامەی ڕێسا لەسەر ڕۆڵ و ئەركی داواكاری گشتی لەهەرێمی كوردستان، كەشەوی (٢٠١٨/١/٦) لەكەناڵی ئاسمانیی پەیام بەڕاستەوخۆ پەخشكرا، لەلایەن بەڕێز سەرۆكی داواكاری گشتی ئەوكات بەوەكالەت، وەك بەڕێوەبەری كەناڵی ئاسمانیی پەیام سكاڵامان لەسەر تۆماركرا".

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

پاش تەوقیفكردنم بەكەفالەت ئازاد كرام 

بەهۆی تەوەرێكی بەرنامەی ڕێسا لەسەر ڕۆڵ و ئەركی داواكاری گشتی لەهەرێمی كوردستان، كەشەوی (٢٠١٨/١/٦) لەكەناڵی ئاسمانیی پەیام بەڕاستەوخۆ پەخشكرا، لەلایەن بەڕێز سەرۆكی داواكاری گشتی ئەوكات بەوەكالەت، وەك بەڕێوەبەری كەناڵی ئاسمانیی پەیام سكاڵامان لەسەر تۆماركرا، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ لەبەردەم بەڕێز لێكۆڵەرەوەی دادوەری هەولێر ئامادەبووین و وەك تۆمەتبار ووتەمان لێوەرگیراو پاشان لەبەردەم بەڕێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر ڕاوەستاین و ئەستۆپاكی خۆمانمان ڕاگەیاند، لەئەنجام دا دادوەری بەڕێز بەو شێوەیەی خوارەوە بڕیاری لەسەر دۆسیەكەمان دەركرد. 

١- لەبەر شیاوی یاسایی بڕیاری دا بە كەفالەت ئازادبكرێم بەبڕی پێنج ملیۆن دینار. 

٢- هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستگیركردنم كەدرابویە زاڵگەكان و بنكەكانی پۆلیس، دیارە ئێمە بەپێی ماددەی (٢٢٦) لەیاسای سزاكانی عێراقی تۆمەت باركرابووین، بەدەلالەتی ماددەكانی (٤٩،٤٨،٤٧) لەیاسای سزاكانی عێراقی، و بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی ئایندە جارێكی تر لەدادگا ئامادەبین بۆ تەواو كردنی لێكۆڵینەوەكە. 

لێرەوە بەپێویستی دەزانم سوپاسی هەریەكە لە بەڕێزان دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرو بەڕێز لێكۆڵەرەوەی دادوەری هەولێر بكەم كەزۆر ڕێزیان لێمانگرت. 

سوپاس بۆ برای بەڕێزم كاك عبدالستار مجید كەلەگەڵمان لەسەرخەت بوو.
 
سوپاس بۆ نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان كاك حاكم ازاد و بەرێز پارێزەری سەندیكا كاك احمد حسامەدین . 
سوپاس بۆ پارێزەر هێرۆخان كە ماوەیەكی زۆرە لەخەمی دۆسیەكەماندایە. 
سوپاس بۆ كاك حاجی ئەنور كەوەك كەفیل لەگەڵمان بوو. 
سوپاس بۆ هەمووبرایان و دۆستان كەئەمڕۆ لەهەواڵیان پرسین.


PM:06:56:23/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 10668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو