وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم پله‌ی 631 ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ نوێترین بڕیاریدا ئه‌مڕۆ پله‌ی 631 ئه‌فسه‌رو پله‌داری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌.


ئەمڕۆ چوارشەممه‌ 23ی تشرینی یەكەمی 2019، به‌پێی فەرمانێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار دراوه‌ بە بەرزكردنەوەی پلەی 631 ئەفسەری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.

به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌، "جێگیركردنی ماوەی شەش مانگ سووڕانەوەی خزمەت بە ناوبراوانی زنجیرەكانی 19 و 296 و 338 و411 و ئەو فەرمانە جێبەجێ‌ دەكرێت".

روونیشكراوه‌ته‌وه‌ كه‌، ئەو پلە بەرزكردنەوەیە بەپێی مادەی 10ـی لە یاسای خانەنشینی ساڵی 2011ـی ئاسایش و ناوخۆیە.


PM:05:20:23/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 8552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت