سلێمانی؛ ئێوارەی ئەمڕۆ مەراسیمێك بۆ ژەنەڕاڵی پایز بەڕێوەدەچێت



وێستگە نیوز-
بڕیارە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 23/10/2019، لەشەقامی سالم (سەهۆڵەكە) لەشاری سلێمانی، مەراسیمێك بە بۆنەی كۆچیدوایی محەمەد عومەر عوسمان بەڕێوەبچێت.

دەستەی بەڕێوەچوونی مەراسیمەكە ڕایدەگەیەنێت، كاتژمێر 6:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ 23-10-2019 لەشەقامی سالم (سەهۆڵەكە) لە بەردەم هۆتێل میهراكۆمەراسیمێكی مۆم داگیرساندن و شیعر خوێندنەوە بۆ ژەنەڕاڵی پایز بەڕێوەدەچێت.

ئێوارەی دوێنێ‌ سێشەممە، (محەمەد عومەر عوسمان) لەنێو ماڵەكەی لە شاری سلێمانی و لەڕێگەی خۆخنكاندنەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و ئەمڕۆش چوار شەممە، لەمەراسیمێكدا لەگردی سەیوان لە سلێمانی بەخاك سپێردرا.


PM:05:18:23/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو