ژنێك به‌ به‌رچاوی منداڵه‌وه‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا


وێستگه‌ نیوز ـ
ژنێكی لاوی خەڵكی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان لەپێش چاوی منداڵە تەمەن پێنج ساڵانەكەیه‌وه‌ بە دەستی مێردەكەی كوژرا.


رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردوە، ژنێكی لاوی دانیشتووی گەڕەكی 11ی گوڵانی سەقز بە ناوی نەسیبە رەمەزانی، لەلایەن هاوسەرەكەیەوە و لەپێش چاوی منداڵە تەمەن پێنج ساڵانەكەی كوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، مێردی نەسیبە بە ناوی "زاهید فەیزی، نەسیبەی هاوسەری داوەتەبەر لێدان و كوتان و لەئەنجامی ئەو لێدان و كوتانە ناوبراو گیانی لەدەستداوە".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردوە، "مێردەكەی وای نواندووە كە ژنەكەی خۆی كوشتووە بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەركەوتووە كە لەلایەن مێرەكەیەوە كوژراوە و بۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە".



PM:04:56:23/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 9060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو