جه‌یمس جێفری: كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان به‌رده‌وام ده‌بێت
جه‌یمس جێفری
وێستگه نیوزـ
نێرده‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا رایگه‌یاند كه پلانیان ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كاره‌كانیان درێژه پێبده‌ن.
جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا له ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: گرنگی به باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده كاره‌كانمان به‌رده‌وام بێت.
وتیشی: فه‌رمانده مه‌زڵوم عه‌بدی، كاركردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی خستوه‌ته ئه‌ستۆ و پابه‌نده به كاركردن له‌گه‌ڵمان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له 9ی تشرینی یه‌كه‌م، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی شه‌ڕڤانان، توركیا هێرشكرده‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و به‌ناوی دامه‌زرانی ناوچه‌ی ئارامه‌وه كه‌وته بۆردومانی شه‌ڕڤانانی كورد.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌میشدا، ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر راگرتنی شه‌ڕ بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر رێككه‌وتن تا شه‌ڕڤانان له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه.
PM:11:56:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت