نێچیرڤان بارزانی: سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێم پشتیوانی له‌ عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان

‌نێچیرڤان بارزانی و جۆن وێلیكس

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق كۆبووه‌ و راگه‌یاند سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێم پشیتوانی له‌ به‌رنامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگه‌ڵ جۆن وێلیكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق كۆبوه‌وه‌ و دوایین پێشهات و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یان تاوتوێکرد. 
 
و باڵیۆزی بەریتانیا بەمەبەستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌ فه‌رمییه‌كانی له‌ عیراق سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردبوو، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌شدا نێچیرڤان بارزانی كار و چالاكییه‌كانی جۆن وێلیكسی له‌ رابردوودا به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركی نوێیدا.
 
نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ پرۆگرامی حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌‌كان کرد.
 
لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت‌ بوو به‌ تاوتوێكردنی ره‌وشی ئێستای ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سوریا به‌تایبه‌تی. 


PM:11:30:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت