زانایانی سوونە بەیاننامەیەك لە سەر خۆپیشاندانەكەی هەینی بڵاو دەكەنەوە

‌عیراق

وێستگە نیوز-
بەر لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكانی هەینی داهاتوو یەكێتی زانایانی فیقهی سونە لە عیراق بەیاننامەیەكیان دەركردووە و تێدا داواكاری خۆپیشاندەران بە ڕەوا دەبینن و داواش دەكەن خۆپیشاندانەكان بە ئاشتی بەڕێوە بچێت.

ئەو بەیاننامە كە بڵاو كراوەتەوە زانایانی فیقهی سونە لە عیراق چەندخاڵێكیان ئاماژە پێكردووە كە تێدا یەكەمیان دەڵێت "داواكردنی ماف ڕەوایە و سەرجەم دینە ئاسمانییەكان و یاسا دانراوەكان جەختیان لێ كردۆتەوە"، هەروەها خاڵی دووەم ئاراستەی خۆپیشاندەرانە و دەڵێت: پێویستە خۆپیشاندانەكان ئاشتیان بەڕێوە بچن و هێرش نەكەنە سەر ماڵی گشتی چونكە ئەوە كارێكی حەرامە و رێگە پێ نەدراوە.

لە خاڵكی دیكەدا داوا دەكات كە خوێن نەڕێژرێت و پاراستنی بە ئەركێكی شەرعی داناوە، دەشڵێت لە سەر هەموو لایەك پێویستە توندوتیژی بەكار نەهێنرێت و رشتنی خوێن حەرامە.

هاوكات بەیاننامەكە داوای لە حكومەت كردووە هەنگاوی جدی بنێت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی، لە وانەیش چاكسازی سیاسی، رێگری لە پشك پشكێنە و نەهێشتنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران و باشكردنی دۆخی سەربازی عیراق.

زانایانی سونە هاوكات داوای رێزگرتن لە ئازادی راگەیاندن دەكەن، و ئیدانەی هێرش كردنە سەر میدیاكان و كەسایەتییەكان دەكەن.

ئەم بەیاننامەیە لە دوای ئەوە دێت كە بڕیارە هەینی خۆپیشاندانی گەورە بەغدا و شارەكانی دیكەی باشووری عیراق بگرێتەوە و ئامادەكاری بۆ دەكرێت.

د.ح

 


PM:07:26:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت