وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا: نیگەرانییەكانی توركیا بە ڕەوا دەزانین



وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك ترەمپ هۆشداری دابوو لە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا و جەختیش لەوە دەكاتەوە، ئەوان نزیگەرانییەكانی توركیا بە ڕەوا دەزانن.

مایك پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەمڕۆ سێشەممە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت، (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی وڵاتەكەی هۆشداری داوە لە ئۆپەراسیۆنەكە و ئاماژە بەوەش دەكات، ترەمپ تیمێكی باڵای وەك هەوڵێكی دیپلۆماتی ئاگر بەست ناردە توركیا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەوەش دەخاتەڕوو، ترەمپ خوازیار نەبووە سزا بەسەر هاوپەیمانیەكەی لەناتۆ بسەپێنێت و دەشڵێت"نیگەرانییەكان توركیا بەڕەوا دەزانین".


PM:04:37:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 6276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو