عیراق.. شەقام خۆی بۆ خۆپیشاندانی گەورە ئامادە دەكات


وێستگە نیوز-
پاش كۆتایی هاتنی مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسیەن، شەقامی ناڕازی عیراق دەیەوێت 25ی ئەم مانگە جارێكی دیكە خۆپیشاندان دەستپێبكەنەوە، موقەدا سەدریش پشتیوانی بۆیان دەربڕی.

بە پێی ژمارەیەك سەرچاوەی هەواڵی عیراقی كە لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەنگی ناڕازای خەڵكیان گواستۆتەوە دەڵێن ناڕەزایەتی بەردەوامە و ئامادەكاری دەكرێت بۆ خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری لە بەغدا و شارەكانی دیكەی باشووری عیراق، بۆ ئەو مەبەستەیش هەینی 25ی مانگ دیاری كراوە.

لای خۆیەوە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای لە لایەنگرانی كردووە 25 مانگ بەشداریی خۆپیشاندانەكە بكەن و رۆڵی خۆیان بگێڕن لە گەیاندنی ناڕەزایەتییەكان بە دەسەڵاتدارانی وڵاتە و رووبەڕووی گەندەڵكاران  ببنەوە.

سەرەتای ئەم مانگە شارەكانی باشوری عیراق خۆپیشاندانی گەورەی تێدا بەڕێوە چوو، بەهۆیەوەیە زیاتر لە 100 هاوڵاتی كوژران و بریندارانیش ژمارەیان لە هەزار كەس زیاتر بوو، پاش ئەوەی بەهۆی هاتنی چلەی ماتەمینی ئیمام حسەین خۆپیشاندانەكان هەڵپەسێردرا، ئێستا شەقام بۆ خولی دووەمی خۆپیشاندان خۆی ئامادە دەكات.

خۆپیشاندەران ناوی ئەم خۆپیشاندانەیان ناوناوە رۆژی تۆڵە كردنەوە لە قەناسبەدەستەكان "یوم القصاص من القنّاص".

هاوكات ئەمڕۆ عادی عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە دوور خستنەوەی ژمارەیەك بەرپرسی عیراقی لە ناویاندا بەڕێوەبەری پۆلیسی شەش شار كە خۆپیشاندەران تەقەیان لێ كرابوو.
 
د.ح


PM:03:01:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت