ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق: سوپای ئەمریکا رەزامەندی وەرگرتووە بێتە هەرێمەوە


وێستگە نیوز-
سەرۆکایەتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق رایگەیاند، سوپای ئەمریکا رەزامەندی وەرگرتووە بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق رایگەیاند، سوپای ئەمریکا پێشتر رەزامەندی وەرگرتووە بێتە خاکی عیراقەوە لە کاتی کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریاوە.

وتیشی، " هیچ رەزامەندیەک نەدراوە بە سوپای ئەمریکا بۆ مانەوەی ئەو هێزەی لە سوریا کشاوەتەوە بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە عیراق".

پێشتر میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردبووەوە کە ئەو هێزە ئەمریکیانەی لە سوریا کشاونەتەوە و بەرەو عیراق هاتوون، لە عیراقدا دەمێننەوە.

ئێوارەی دوێنێ دوشەممەش ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەو هێزە ئەمریکیەی لە سوریا کشاوەتەوە و چووەتە عیراقەوە لە رێگای سنوری پارێزگای دهۆکەوە گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان.


AM:11:56:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 6068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت