داعش دوو سەربازی عیراقی کوشت



وێستگە نیوز-
سوپای عیراق رایگەیاند، داعش لە نزیک بیرە نەوتەکانی باکور دوو لە هێرشێکدا دوو سەربازی عیراقی کوشتووە.



سوپای عیراق، لە بەیاننمایەکدا رایگەیاند، داعش هێرشی کردووەتە سەر دوو خاڵی ئەمنی لە ناوچەی بیرە نەوتیەکانی عەلاس لە پارێزگای سەڵاحەدینی باکوری عیراق و دوو سەربازی عیراقی کوشتووە.

راشیگەیاندووە، لە هێرشەکەدا سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

بیرە نەوتەکانی عەلاس دەکەوێتە دووری 35 کیلۆمەتر لە باشوری حەویجەوە کە ناوچەی سەرەکی بوو کە دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام " داعش" لە ساڵی 2014 دا خەلافەتەکەی تێدا راگەیاند.


AM:11:29:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو