ئه‌مڕۆ مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زات و فه‌رمانگه‌كان و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی راگه‌یاند، بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، ئه‌م وه‌زاره‌تانه مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی 2019، وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
رۆژی چوارشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و رۆژی پێنجشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.
هــ. ر
AM:10:04:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت