وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق هێزه‌كانی بۆ "ئینزاری ج" ئاگادار كرده‌وه كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌پێی ئه‌و نوسراوه كه وه‌زاره‌نی ناوخۆی عیراق بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌شه‌كانی ده‌ركردوه، وه‌زاره‌تی ناوبراو داوای له هێزه‌كانی كردوه له كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتوو كه هێزه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ونه "ئینزاری ج" كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی به‌رێژه‌ی 100%.
ئاماده‌باشییه‌كه له رۆژی پێنجشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2019ه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات و تاكاتێكی نادیار ده‌خایه‌نێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی هه‌ینی 25ی تشرینی یه‌كه‌م دووباره خۆپیشاندان له شاره‌كانی عیراق سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
PM:09:07:21/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت