عیراق؛ فەرمانی کارگێڕی بۆ گەڕانەوەی نزیکەی 11 هەزار کارمەند بۆ سەر کارەکانیان دەرکرا



وێستگە نیوز-
وەزارەتی بەرگری عیراق فەرمانی کارگێڕی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هەزاران کارمەندەی وەزارەتەکەی دەرکرد کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشابووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 21 ی 10 ی 2019 وەزارەتی بەرگری عیراق ئاشکرای کرد، فەرمانی کرگێڕی تایبەتی بۆ ئەو کارمەندانەی وەزارەتەکەی دەرکردووە کە پێشتر گرێبەستەکانیان هەڵوەشابنووەە کە پەیوەندی بە کارەنیانەوە بکەنەوە.

وەزارتی بەرگری عیراق راشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کارمەندانە 1O هەزار و 963 کەسە .

بەیانی ئەمڕۆش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لیستی یەکەمی دەرچووانی ئەندازیاری رادەستی وەزارەتی بەرگری کردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی هەمیشەیی دابمەزرێنرێن.

جێی ئاماژەیە گەڕانەوەی ئەو کارمەندانەی وەزارەتی بەرگری بۆ سەر کارەکانیان یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی عیراق بوو لە مانگی رابردوودا.


PM:06:34:21/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو