گه‌شتێكی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ توركیا هه‌ڵوه‌شایه‌وه
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی كه‌می سه‌رنشینه‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه، گه‌شتێكی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی توركیش ئێرلاین له سلێمانییه‌وه بۆ ئیسته‌نبوڵ له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه: بڕیاربوو كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، گه‌شته‌كه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به گه‌شتیاره‌كان وتراوه كه گه‌شته‌كه ده‌خرێته رۆژی دووشه‌ممه و هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ش كه‌ميی سه‌رنشین بووە.
به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایانگه‌یاندوه له یه‌ك دوو مانگی ڕابردوودا، رۆژانه شه‌ش گه‌شتی ئاسمانییان بۆ توركیا هه‌بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا بۆ گه‌شتێك یان دوو گه‌شت كه‌مبوه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیش له‌سلێمانی كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی بلیتی فڕۆكه له سلێمانیه‌وه بۆ توركیا له 600 دۆلاره‌وه بۆ 250 دۆلار بۆ ئه‌و بارودۆخه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه.
PM:11:56:20/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت