به‌هۆی پۆستێكی فه‌یسبوكه‌وه 54 كه‌س كوژران و برینداربوون
پۆلیسی بەنگلادیش-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی به‌نگلادیش كوژران و برینداروونی 54 كه‌سیان راگه‌یاند كه به‌هۆی پۆستێكی هندۆسێکەوە بووە و تیایدا باسی پێغەمبەری ئیسلامی کردوە.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسانی به‌نگلادیش بڵاویكرده‌وه كه له‌ناوچه‌ی پۆلا-ی باشوری ئه‌و وڵاته شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان پۆلیس و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیی موسڵمان دروستبووه و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س كوژراون و 50ی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوڵاتییهكان ناڕه‌زایان به‌رامبه‌ر پۆستێكی فه‌یسبوك ده‌ربڕیووه كه هندۆسێك له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (د.خ) بڵاویكردوه‌ته‌وه.
بۆ ناڕه‌زاییی ده‌ربڕینیش موسڵمانه‌كانی ناوچه‌كه رژاونه‌ته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، پۆلیس رایگه‌یاندوه كه سه‌ره‌تا هه‌وڵیانداوه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌ردبارانیان كردون، بۆیه پۆلیسیش ته‌قه‌ی لێكردون و 4 كه‌سیان لێ كوشتون و 50ی دیكه‌شیان لێ برینداركردون.
ژماره‌ی دانیشتوانی به‌نگلادیش 168 ملیۆن كه‌سه و 90%ی دانیشتوانه‌كه‌شی موسڵمانه.
PM:10:02:20/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت