ئه‌مریكا ده‌ستی به گواستنه‌وه‌ی ژنه داعشه‌كان كرد
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ژنانی چه‌كدارانی داعشی له كامپی هوله‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه گواسته‌وه.
میدیاكانی حكومه‌تی سوریا بڵاویانكرده‌وه، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ژنه داعشه‌كان به چاودێریی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بووه كه به چڕی به‌سه‌ر كامپی هولدا سوڕاونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاریی میدیاكانی سوریا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا 230 چه‌كداری بیانیی داعشیی له گرتوخانه‌ی شارۆچكه‌ی مالكیه‌وه بۆ شارۆچكه‌ی شه‌دادی له ده‌روبه‌ری حه‌سه‌كه گواستوه‌ته‌وه.
باسیا له‌وه‌شكردوه كه ئه‌مریكا به فڕۆكه پێنج ژنه داعشی دیكه‌شی له گوندی عه‌دنانیه‌ی سه‌ربه شارۆچكه‌ی مالیكیه له سوریا بۆ عیراق گواستوه‌ته‌وه.
PM:09:19:20/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت