ترەمپ: نەوتەكە لەژێر دەستی خۆماندایە
وێستگە نیوز-
سەرۆكی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت، ئاگربەستەكە زۆر بە باشی جێبەجێ كراوە. هەندێك گرفت هەبوون، بە خێرایی چارەسەر كراوون. كوردەكان لە ناوچەی نوێ نیشتەجێ دەكرێن و دەشڵێت"نەوتەكە لەژێر دەستی خۆماندایە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە نوێترین توویتیدا ئاماژە بەوە دەكات، (مارك ئیسپەر) وەزیری بەرگری وڵاتەكەی پێی ووتوە، ئاگربەستەكە زۆر بە باشی جێبەجێ كراوە و هەندێك گرفت هەبوون بە خێرایی چارەسەر كراوون، دەشڵێت"كوردەكان لە ناوچەی نوێ نیشتەجێ دەكرێن".
ترەمپ ئەوەش دەخاتەڕوو، نەوتەكە لەژێر دەستی خۆیاندایە و سەربازەكانیش سەلامەتن و هەوڵدەدەن بیانگەڕێینەوە نیشتمان دەشڵێت"سەربازانی ئەمەریكا لە شوێنی شەڕ و ناوچەی ئاگربەستەكە نین. ئێمە نەوتەكەمان زامن كردووە. درێژە بە كشانەوەی سەربازەكان بۆ نیشتمان دەدەین".
PM:05:21:20/10/2019
ئهم بابهته 3812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت