راوێژكارێكی ئه‌ردۆغان: هاتنه پێشه‌وه‌ی سوپای سوریا راگه‌یاندنی جه‌نگه
سوپای سوریا لە رۆژئاوای کوردستان
وێستگه نیوزـ
راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری توركیا پێی وایه جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه شه‌ڕڤانان لێی كشاونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، وه‌ك راگه‌یاندنی جه‌نگ دژی ئه‌نقه‌ر وایه.
یاسین ئۆكتای، راوێژكاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به ئاژانسی سپۆتینك-ی روسیای راگه‌یاند: توركیا به‌هۆی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه نه‌چوه‌ته خۆرهه‌ڵاتی فورات، به‌ڵكو به‌هۆی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه‌وه بووه، ئه‌مه‌ش وایكردوه توركیا ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌سه‌ر سنوره‌كانی دروست بكات.
وتیشی: هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ناوچانه ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د جێگه‌یان بگرنه‌وه، ئه‌وا هه‌ڵوێستی توركیا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نایه‌ت و رێگه‌ی پێ نادات.
ئۆكتای راشگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د به مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌په‌گه بێنه شاره‌كانی كۆبانێ و قامیشلۆن ئه‌وا توركیا به راگه‌یاندنی جه‌نگی ده‌زانێت و ئه‌وكاته‌ش سوریا وه‌ڵامی گونجاوی ده‌درێته‌وه.
PM:11:46:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت