نوسینگەكەی: بەشیر حداد وەكو كەسێكی بەرپرس دەبێت شوێنی حەوانەوەی بۆ دابین بكرێت



وێستگە نیوز-
نوسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی بڵاو بونەوەی نوسراوێك سەبارەت خەرجكردنی بڕی نزیكەی 63 ملیۆن دیناری بۆ مانەوەی لە ئۆتێل دا رونكردنەوەیەكی بڵاوە كردەوە.

نوسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە كە كۆپییەكی بۆ (وێستگە نیوز) نێردراوە لەبارەی خەرجكردنی بڕی نزیكەی 63 ملیۆن دیناری بۆ مانەوەی لە ئۆتێل ڕایدەگەیەنێت، دكتۆر بەشیر حداد وەكو كەسێكی بەرپرس دەبێت شوێنی حەوانەوەی بۆ دابین بكرێت و لە شوێنێكی شایستە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، وە بە ھیچ جۆرێك جەنابیان ئاگاداری ئەو بابەتە نیە چونكە ئەمە شتێكی ئیدارییە".

ڕاگەیەنراوەكە دەشڵێت"ھەندێك لە پەرلەمانتارە بەرێزەكان ھەڵسان بەكرێگرتنی خانوو یا شوقە لەسەر بوجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام بەپێی عورف و عادەت جێگری سەرۆك ناتوانێ خانوو یا شووقە بەكرێ بگرێ چونكه حكومەت خانووی بۆ دابین دەكات".

روونكردنەوەیەك لە بەرێوبەری گشتی
نوسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق (دكتۆر بەشیر حداد)ەوە

چەند رۆژێكە نوسراوێكی فەرمانگەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بەكرێی نیشتەجێبوونی بەرێز دكتۆر بشیر حداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەمەوێ روونكردنەوەیەك بخەمە بەردیدی خوینەران كەئەم بڕە پارە كرێی 11 مانگە كە بەرێزیان و ھەموو ئەندام پەرلەمانەكانی دەرەوەی شاری بەغدا لە ھۆتێلی رشید لەسه رحسابی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نیشتەجێكران.

ھەندێك لە پەرلەمانتارە بەرێزەكان ھەڵسان بەكرێگرتنی خانوو یا شوقە لەسەر بوجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام بەپێی عورف و عادەت جێگری سەرۆك ناتوانێ خانوو یا شووقە بەكرێ بگرێ چونكه حكومەت خانووی بۆ دابین دەكات.

دوای ئەو ماوه زۆرە و چاوەڕوانی كردنە خانووی وەرگرت و ھۆتێلی به جێھێشت، بۆ ئاگاداریش له خولەكانی پێشتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەم شته ھەبووە و بەزیادەوەش.

دكتۆر بشیر حداد وەكو كەسێكی بەرپرس دەبێت شوێنی حەوانەوەی بۆ دابین بكرێت و له شوێنێكی شایستە له لایەن حكومەتی عێراقەوە، وە بە ھیچ جۆرێك جەنابیان ئاگاداری ئەو بابەتە نیه چونكه ئەمە شتێكی ئیدارییە.

هیوادارم ئێمەی كورد رێز له كەسایەتیەكانی خۆمان بگرین و پشتیوانیان بین.

تێبینی: مەبلەغی نانخواردن له سەر حسابی تایبەتی خۆیەتی ھیچ پەیوەندی به ئەنجومەنی نوێنەرانەوە نیە. 

بەرێوبەری گشتی
نوسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

كلیك بكە بۆ بینینی ئەو بەڵگەیەی لەسەر دكتۆر بەشیر حەداد بڵاو بۆتەوە:


PM:07:12:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو