هەڵەبجە؛ بەهۆی هەورە بروسكەوە دوو گەنج بوونە قوربانی

‌ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە


وێستگە نیوز-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایدەگەنێت، بەهۆی هەورە بروسكەوە گەنجێك گیانی لەدەستدا و گەنجێكی دیكەش بریندار بوو.
 
ڕائید بەرزان عوسمان محمد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئیوارەی ئەمڕۆ شەمە 19/10/2019 بەهۆی بەركەوتنی هەورە بروسكەوە لەسنوری گوندەكانی نەوڕۆڵی سەربەناحیەی سیروان، گەنجێك بەناوی (ئا، ئا،ح) كە تەمەنی 24 ساڵە و دانیشتوی پاریزگای هەڵەبجەیە، پیشەی خۆیندكارە گیانیلەدەست".

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەش دەخاتەڕوو، گەنجێكی تر بەناوی (ئا،ئا،ف) كە تەمەنی 19ساڵە و دانیشتوی هەمان پارێزگایە بریندار بووە.

بەرزان عوسمان ئاماوژە بەوەش دەكات، هەردووگەنجەكە پورزای یەكترن و بریندارەكە ئێستا لەنەخۆشخانەی فرێاكەوتنی هەڵەبجەیە، هاوكات تەرمی گەنجەكەی دیكەش گوازرایەوە بۆ  پزیشكی دادی هەڵەبجە.

پۆلیسی هەڵەبجە باسلەوەش دەكاوت، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە لەبنكەی پولیسی  سیروان كراوەتەوە.


PM:06:08:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 5392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت