ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی چەندین ئەستێرەی عەرەبی کۆکردەوە



وێستگە نیوز- 
ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی ئەستێرەی دیاری عەرەب هانی شاکر، چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەبی کۆکردەوە

لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندی بەناوبانگ عەمرو دیاب و هاوسەرەکەشی ئامادەبوون و دیاب چەند گۆرانیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد. 

هاوکات هانی شاکر لە ئاهەنگی کوڕەکەیدا گۆرانیەکی بە ناوی "عايش فرحتي وياك" پێشکەشی شەریف هانی کوڕی کرد. 

لە ئاهەنگی کوڕەکەی هانی شاکردا چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب بەشداربوون. 

هەریەک لە  نەبیلە عەبید، لەیلا عەلەوی، کارۆل سەماحە، رۆجینا، لەتیفە، ئیلهام شاهین، خالید زەکی، رەجا جەداوی، ئایتن حامر، سەمیر غانم، نوهال عەنبەر و چەندین کەسایەتی و مۆسیقاری میسری و وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە ئاهەنگەکەدا میوانداری کرابوون. 


PM:03:55:19/10/2019






















ئه‌م بابه‌ته 7780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو