پیاوێك بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر كچەكانی 40 ساڵ زیندانی دەكرێت


وێستگە نیوز-
دادگای وێڵزی لە بریتانیا سزای 40 ساڵ زیندانی بەسەر پیاوێك سەپاند بەهۆی ئەوەی دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر دوو كچی خۆی و یەكێك لە كچەزاكانی، كە لە یەكیان شەش منداڵی بووە.

ئەو پیاوە كە ناوەكەی ئاشكرانەكراوە لە پێناو پارێزراوی قوربانیەكان، پۆڵ تۆماس دادوەری دادگا دەڵێت رەفتارەكانی ئەو پیاوە بە تەواوی شەیتانانە بووە و قێزەوەنترین بووە تا ئێستا.

دادوەر، 33 ساڵ سزای زیندانی بەسەر ئەو پیاوەدا سەپاند لەگەڵ حەوت ساڵی دیكە بەهۆی مەترسی تاوانەكەیەوە، بەوەش دەكاتە 40 ساڵ.

دادگا ئاشكرایكرد كە ئەو كەسە چاوبەستی كردووە لە هەردوو كچەكەی و كچەزایەكی لە، كاتێك لە ڕێی نامەی ئەلیكترۆنییەوە پێی راگەیناندوون كە دەبێت لەگەڵ ئەو كەسەدا هەستن بەو كارە قێزەونە.
 
هەروەها ئەم پیاوە هاوكاری هاوڕێیەكی كردووە بۆ ئەوەی دەسترێژی بكاتە سەر یەكێك لە كچەكانی.

بە پێی پشكنینی "دی ئێن ئەی" دەركەوتووە كە ئەو پیاوە لە كچێكیانی شەش منداڵی بووە، لەو شەشەشە منداڵەش كچێكیان رووبەڕووی دەسترێژی بۆتەوە.

تۆماس دادوەری دۆسیەكە دەڵێت لە ماوەی 20 ساڵی كاركردنم وەك دادوەر تا ئێستا هیچ تاوانێكی لەو جۆرە قێزەونم نەبینیوە.

ئەو باس لەوە دەكات كە ئەو پیاوە دەستی بەسەرهەموو ژیانی كچەكانیدا گرتووە و سەدان جار و زیاتریش لەگەڵیاندا سێكسی كردووە.

یەكێك لە كچەكانی دەڵێت ئەو پیاوە كە دەبوو وەك باوك منی پەروەردە بكردایە و نەك بەكارم بهێنێت و بەو جۆرە خراپەم دەرهەق بكات.


ئەو دەشڵێت من بەردەوام لە ترس و ناڕەحەتیدا ژیاوم هەرگیز وام هەست نەكردووە كەسێك هاوڕێمە هەرگیزیشی رێگەم پێنەدراوە هاوڕێیەتی كەس بكەم.

د.ح

 


PM:03:31:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 6832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو