وەزیری کارەبای هەرێم: دانانی پێوەری زیرەك بێ بەرامبەرە و نرخی كارەباش زیاد ناكرێت



وێستگە نیوز- 
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دانانی پێوەری زیرەك بێ بەرامبەرە و لەم قۆناغەشدا بەهیچ شێوەیەك نرخی كارەبا زیاد ناكەن. 

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە، دانانی پێوەری زیرەك بێ بەرامبەر دەبێت و نرخی كارەباش زیاد ناكرێت. 

وتیشی،"دانانی پێوەری زیرەک بۆ 1 ملیۆن و 562 هەزا رو 515 هاوبەشی کارەبا کارێکی ئاسان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر ئەو پرۆژەیە زۆر جدیین و جێبەجێی دەکەین". 

لەبارەى دۆخى بەرهەمهێنانى کارەباوە وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە،  "ئێستا 3 هەزار و 400 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت و خواست لەسەر کارەبا بۆ 4 هەزار مێگاوات بەرز بووەتەوە، بۆیە بەو بڕە کارەبایە بەتێکڕا دەتوانرێت 20 سەعات کارەبا بدرێت بە هاوبەشانی کارەبا، بە هەر پێنچ پۆلی ماڵان- بازرگانی- پیشەسازی- کشتوکاڵی- حکوومی".

هەر بە وتەی وەزیری کارەبا 350 مێگاوات کارەبا دەدرێتە مووسڵ، بۆ کەرکووکیش 100 مێگاوات، بۆ کارگەکانیش 350 مێگاوات کارەبا دابینکراوە. 




PM:03:22:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 5356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت