بەرێوەبەرایەتی خۆسەر: توركیا كوشتنی بەكۆمەڵی ئەنجامداوە لە رۆژئاوای كوردستان


وێستگە نیوز-
بەرێوەبەرایەتی خۆسەر، ئاماژە بەوە دەكات بەهۆی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیاوە بۆسەر رۆژئاوای كوردستان 230 كەس گیانیان لەدەستداوە و 677 كەسیش بریندار بوون و جەختیش لەوە دەكاتەوە توركیا كۆشتنی بەكۆمەڵی ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ شەممە 19/10/2019، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسییدا كە لە حەسەكە ئەنجامیدا لەبارەی دۆخی رۆژئاوای كوردستانەوە ڕایگەیاند، توركیا تیمەكانی هەیڤا سووری گەمارۆ داوە و ئەوەش دەخاتەڕوو، سوپای ئەو وڵاتە كوشتنی بەكۆمەڵی ئەنجامداوە.

خۆسەری لەبارەی ئاماری قوربانیانی ئۆپەراسوێنەكانی توركیاوە ئەوە ئاشكرا دەكات، لەسەرێ‌ كانی بەهۆی بۆردومانەكانەوە 230 كەس گیانیان لەدەستداوە و 677 كەسیش بریندار بوون و سەبارەت بەو كەسانەشی ئاوارەبوون دەڵێت"300 هەزار كەس لەسەرێ‌ كانی و دەرورووبەری ئاوارەبوون".

بەرێوەبەرانی خۆسەری لەبارەی سەوردانەكەی (مەزڵوم كۆبانێ‌) بۆ ئەمەریكا ئەوە دەخاتەڕوو، هەسەدە تاوەكو ئێستا ئەو سەردانەی پشت ڕاست نەكردۆتەوە و دەشڵێت"هەسەدە پابەند بووە بە ئاگر بەستەوە".


PM:03:05:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت