واشنتۆن رەتیدەكاتەوە لە پشت خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە بێت


وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی ئەمریكی رەتیكردۆتەوە ئەمریكا لە پشت خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە هەبێت و جەختدەكاتەوە كە ئەوان دەیانەوێت عێراق ئارام بێت.

گابریال سۆما ئەندامی تیمی راوێژكاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت ئەوان هیچ لە پشت خۆپیشاندانەكانی سەرەتای ئەم مانگەی عێراقەوە نین، بە وتەی ئەو "ئەمریكا دەیەوێت نفوزی خۆی لە ناوچەكە كەم بكاتەوە و بە هەمان شێوە لە عێراق بوونی كەم دەكاتەوە".

بە وتەی سۆما كە بۆ سایستی "شەفەق نیوز"ی عێراقی قسەی كردووە ئەمریكا دەیەوێت عێراق ئارام بێت و پشتیوانیشی لێ دەكەن بۆ ئەو هەنگاوانەی ناویەتی بە مەبەستی ئەنجامدانی چاكسازی".

ناوبراو وتیشی، " ئێران لە پشت بڵاو كردنەوەی ئەو پڕوپاگەندانەوەیە كە ئەمریكا لە پشت خۆپیشاندانەكانەوە بێت".

سەرەتای ئەم مانگە شارەكانی بەغدا و باشووری عێراق خۆپیشاندانی گەورەیان بەخۆوە بینی و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی كوژران و بریندار بوو، لەگەڵ ژمارەیەك لە هێزە ئەمنییەكان.

د.ح
 


PM:02:43:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو