ئوسترالیا؛ پاش 18 ساڵ تۆمەتبارێكی عێراقی دەستگیر دەكات



وێستگە نیوز-
تۆمەتبارێكی عیراقی و دوو كەسی دیكە، بەتۆمەتی خنكانی سەدان كەس لەلایەن پۆلیسی ئۆسترالیاوە دەستگیركران.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، پۆلیسی ئوسترالیا پاش 18 ساڵ كەسێكی عیراقییان بەناوی (مەیسەم رازی) كە تەمەنی 43 ساڵە لەگەڵ دوو كەسی تردا بەیانی ئەمڕۆ لە فرۆكەخانەی بریزبان لە ویلایەتی كوینزلاندی ئوسترالیاوە دەستگیركردوە، كە بەتۆمەتی خنكانی 350 پەنابەر لەساڵی 2001دا بە هۆكاری ژێر ئاوكەوتنی كەشتییەكی پەنابەران كە لە ئەندەنوسیاوە بەرەو ئوسترالیا بەڕێگاوە بووە.

لەوبارەیەوە دەزگای روانگە بۆ كاروباری پەنابەران ئەوەی خستۆتەڕوو، دادگای بتیزبان باسلەوە دەكات لە ئەگەری سەلماندنی تاوانەكەدا سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت، لە كاتێكدا ماوەی 18ساڵە پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە دۆسیەكە.

ساڵی 2001 لە دورگەی كریسماسی ئوسترالیا لە زەریای ھیندی، كەشیتییەكە ژێرئاو دەكەوێت و بەو هۆیەشەوە 353 پەنابەر خنكان كە لەنێویشیاندا 146 منداڵ ھەبوون. 

هاوكات هەر لەنێو كەشتییەكەدا 421 خوێندكاری عێراقی و ئەفغانیشی بوونیان هەبووە، هەرچەندە وەك دەزگاكە دەڵێت، پێشتر دوو كەس بەتۆمەتی ژێرئاوكەتنی كەشتیەكە دادگاییكران كە بە رەگەز ئوسترالی و میسری بوون.


PM:02:42:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو