گەیەندرایە نەخۆشخانەیەكی هەولێر، چیرۆکی ئەم منداڵەی ناو وێنەکە


وێستگە نیوز -
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (تایمز) ،ئەم  منداڵە ناوی محەمەد حامید محەمەدە و تەمەنی 13  ساڵە خەڵکی سەرێکانییە  جەستەی بە بەهۆی ماددەی فسفۆڕی سپییەوە سووتاوە کە سوپای تورکیا لە هێرشێکدا بەکاریهێناوە، محەمەد لە ئێستادا لەگەڵ ئازار و مردن لە ململانێ دایە.

محەمەد بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی سوپای تورکیا لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆیان لە سەرێکانی پێکرا، محەمەد هاواری دەکرد باوکە، باوکە ، باوکە  بە هەموو هێزی خۆی هاواری دەکرد، ئاگرەکە بکوژێننەوە  لێتان ئەپارێمەوە، کاتێک هێنایانە ناو نەخۆشخانە ئەوانەی لەوێ بوون بە بینینی محەمەد خۆیان پێ بەگیراو دەستیان کرد بە گریان .

ئەو رۆژنامەیە لە زاری پەیامنێرەکەی (ئەنتۆنی لوید)ەوە بڵاوی کردووەتەوە، محەمەد کە گەیشتە نەخۆشخانە لە تەل تەمەر، ئازارێکی یەکجار زۆری هەبوو، تووشی سووتانێکی ترسناک ببوو بەهۆی هێرشی ئاسمانیی تورکیاوە.

جەختیش لەوە کراوەتەوە کە برینداربوونی ئەم منداڵە، بەڵگەیەکی دیکەیە لە پاڵ ئەو بەڵگانەی کە دەریدەخەن تورکیا ماددەی فسفۆڕی سپی لە هێرشەکەی لە دژی کەسانی سڤیلی کوردی بەکار هێناوە.

باوکی محەمەد کە تەمەنی 35 ساڵە بۆ رۆژنامەی تایمز وتی "گوێم لە هێرشێکی سوپای تورکیا بوو کە لە ئاسامانی ناوچەکە تەقیەوە ، هەموو ئەندامانی خێزانەکەمم بینی تەنها محەمەد نەبێت کە چوومە دەرەوە کۆڵانەکە هەر ئاگر بوو زۆر لاشەی ترم  بینی لەناوە کەوتبوون دوایی سەیرم کرد محەمەدم بینی  کە لە ناو ئاگردا بوو".

محەمەد ململانێ لەگەڵ مردندا دەکات، هیچ ئامرازێک نییە بۆ شوێنێکی دیکەی بگوازنەوە تاوەکوو چارەسەر بکرێت، هەرچەندە باوکی توانیویەتی لە سەرێکانی دەربازی بکات و بەشەو لەگەڵ هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەی دیکەیان گەیشتوونەتە نەخۆشخانەیەکی تەلتەمر، بەڵام پزیشکەکان گوتوویانە کە زیاتر لە 70%ی جەستەی محەمەد بەهۆی ماددەی فسفۆڕەوە سووتاوە و بەبێ چارەسەرێکی تایبەت بەو جۆرە سووتانە، لەوە ناچێت بژیەت.
 
هەر لەمبارەیەوە ئیبراهیم عەلی، یاریدەدەری پزیشک کە چارەسەری محەمەدی کردووە، بە ڕۆژنامەکەی گوتووە: "هیچ ئامرازێکی ئاسانکاریمان نییە بۆ چارەسەرکردنی منداڵەکە، محەمەد هەر ئازار دەچێشێت و تاکە ڕێگەش ئەوەیە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دیمەشق یان هەر شوێنێکی دیکە”.
 
هەروەک ڕۆژنامەکە شەوی ڕابردوو لە کاتی ڕاپۆرتەکەیدا لە زاری باوکی محەمەدەوە نووسیویەتی، "ئەگەر بەیانیی ڕۆژی شەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2019 محەمەد لە ژیاندا بمێنێت، ئەوا بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەم دووری دەخەمەوە و هەرچۆنێک بێت جێگەیەک لە دونیا بۆ چارەسەرکردنی دەدۆزمەوە".
 
لەلایەن خۆیەوە (هامیش دی بریتۆن گۆردون)، پسپۆڕی بواری چەکی کیمیایی لە بەریتانیا، پاش سەیرکردنی وردی وێنەکانی محەمەد، بە ڕۆژنامەکەی گوتووە، "ئەم سووتانە قووڵە بەهۆی فسفۆڕی سپییە”.

ئەم منداڵە ئێستا رەوانەی شاری هەولێر كراوە و لەسەر خواستی رێكخراوی خێرخوازی بارزانی هێنراوەتە شاری هەولێر و بڕیارە چارەسەری بۆ بكرێت.


 


PM:01:28:19/10/2019








ئه‌م بابه‌ته 9212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو