رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: تورکیا تاوانی جەنگی لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە
وێستگە نیوز-
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە دوێنێ هەینی 18ی مانگی 10ی 2019 سەبارەت بە پێشیلکارییەکانی سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیای لە سوریا بڵاویکردووەتەوە، رێکخراوەکە رایگەیاندووە، تورکیا لەو ناوچانەی سوریا کە هێرشیکردووەتە سەر تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، " هێزه‌کانی سوپایی تورکیا و هاوبه‌ندی گرووپه چه‌کدارییەکانی سوریا که تورکیا پشتیوانیان لێده‌کات ڕه‌فتارێکی جێگای شه‌رمیان به‌رامبه‌ر به ژیانی مه‌ده‌نێکان ئەنجامداوە، وه‌ک چه‌ندین پێشێلکاری جیدی و تاوانه‌کانی شه‌ڕ که کوشتنی هه‌ڕه‌مه‌کی و هێرشه‌کانی نایاسایی ده‌گرنه‌وه، و له ئه‌نجام دا خه‌ڵکی مه‌ده‌نیان کوشتووه و بریندار کردوون، له ماوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی که بۆ باکووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا کردوویانه.
ئه‌و ڕێکخراوه به پشت به‌ستن به وەرگرتنی گەواهی ئه‌و که‌سانه‌ی ڕووداوه‌کانیان به چاوی خۆیان دیوه و هه‌روه‌ها گه‌واهیدانی کارمه‌ندانی پزشکی و فریاکه‌وتن، مەدەنیە پەنابەرەکان، ڕۆژنامه‌نووسان، کارمه‌ندانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی مرۆیی، هه‌روه‌ها توژینه‌وه و پشتڕاستکردنەوەی گرته‌ڤیدیۆیه‌کان وپێداچوونەوە به ڕاپۆرته‌کانی پزیشکی و به‌ڵگه‌کانی تر ئه‌و ڕاپۆرته‌یان نووسیوه.
به‌رپرسی گشتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی کوومی نایدوو وتی، "هێرشی سوپای تورکیا بۆ نێو سوریا ژیانی خه‌ڵکی سوریای تووشی وێڕانی کردووه ئه‌وانه‌ی که جارێکی دیکه زۆریان بۆ هێنراوه ماڵه‌کانیان جێ بهێڵن و له نێو بۆمبارانی هه‌ڕه‌مه‌کی، ڕفاندن و کوشتنه‌کانی هه‌ڕه‌مه‌کی دا ده‌ژین، هێزه‌کانی سوپای تورکیا و هاوده‌سته‌کانیان هیچ نرخیان بۆ ژیانی مه‌ده‌نیەکان دانه‌ناوه، هێرشی مه‌رگهێنه‌رانه‌یان له ناوچه‌کانی دانیشتوان ئه‌نجامداوه که خه‌ڵکیان کوشتون و بریندارکردوون."
جەختیشیکردەوەتەوە "تورکیا به‌رپرسیاری کرداره‌کانی تاقمه‌کانی چه‌کداری سوریایه که پشتیوانیان لێده‌کات، ته‌یاریان ده‌کات و ڕێنوێنیان پێده‌دات، تا ئێستا، تورکیا پێشی ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه‌ی ئازاد کردوه که پێشێلکارییه‌کانی جیدی له عه‌فرین و شوێنی تر ئه‌نجام بده‌ن، ئێمه جارێکی دیکه داوا له تورکیا ده‌که‌ین کۆتایی به پێشێلکارییه‌کان بهێنێت، که‌سانی تاوانبار به به‌رپرسیاربزانیت، و پشتیوانی له ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه بکات که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیا دان. تورکیا ناتوانێت به ئه‌سپاردنی تاوانه‌کانی جه‌نگ به گرووپه‌کانی چه‌کدار خۆ له به‌رپرسایه‌تی لابدات."
به‌رپرسی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەش داوە،"هه‌موو لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ ده‌بێت ڕێز له یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مرۆڤایه‌تی بگرن، که وه‌ک ئه‌رکێک داوا ده‌کات بۆ پێش‌گرتن یان بۆ لانی هه‌ره که‌می زیان پێگه‌یاندن به مه‌ده‌نیەکان هه‌موو هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌به‌ر، هێرش بۆ سه‌ر کاروانێکی مه‌ده‌نی پاساوهه‌ڵنه‌گره."
سەبارەت بەو وڵاتانەی چەک بۆ تورکیا دەنێرن، لێبوردنی نێودەوڵەتی نوسیویەتی، "ئه‌مه‌ریکا هه‌ره‌گه‌وره‌ترین وڵاتێکه چه‌ک بۆ تورکیا هه‌نارده ده‌کات، وڵاتانی دیکه‌ش ئیتالیا، ئەڵمانیا، برازیل و هندستانیش ده‌گرنه‌وه ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا له وڵاته‌کان ده‌کات ناردنی هه‌موو چه‌که‌کان به تورکیا و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی نێو شه‌ڕ له سوریا ڕابگرن که هێزه‌کانی کوردیش ده‌گرنه‌وه".
ڕێکخراوەکە ئاماژە بە کوشتنی هەڤرین خەڵەف، سکرتێری گشتی حزبی داهاتووی سوریا دەکات و دەڵێت، " لێبوردنی نێودەوڵەتی پشتی به گه‌واهیدان به‌ست، پشتڕاستی گرته‌ڤیدئۆیه‌کی کرد و پێداچوونەوەی به سه‌ر ڕاپۆرتێکی پزشکیدا کرد بۆ ئه‌وه‌ی تیشک بخاته سه‌ر چۆنایه‌تی کوژرانی هه‌ڤڕین خه‌له‌ف، خانمێکی سیاسه‌توانی کورد و سکرتێری گشتی پارتی سیاسی داهاتووی سوریا، که له 12ی ئوکتوبر له سه‌ر ڕێگای شاره‌کانی ڕه‌قه و قامیشلی پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه که‌وته نێو که‌مین، چه‌کدارانی ئه‌حرائه‌لشه‌رقیه ئه‌و خانمه‌یان له ئوتوموبیله‌که‌ی به ڕاکێشان هێنایه ده‌ر، لێیان دا و کوشتیان، ئه‌وان هه‌روه‌ها پاسه‌وانه‌که‌شیان کوشت".
کوومی نایدوو، بەرپرسی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەشڵێت، "کوژرانی خه‌ڵکی بێ‌دیفاع بۆ سزادان ده‌بێت و به تاوانی شه‌ڕ ده‌ژمێردرێت".
به‌رپرسی ئه‌و ڕێکخراوه وتوشیەتی، که "کوژرانی هه‌ڤرین خه‌له‌ف و که‌سانی دیکه له لایه‌ن چه‌کدارانی ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه ده‌بیت سه‌ربه‌خۆیانه لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بکریت و تاوانبارانی بخرێنه به‌ر ده‌م داد، تورکیا به‌رپرسیاره‌تی هه‌یه تاوانه‌کانی شه‌ڕ و ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجام دراون ڕابگرێت."
ئەوەش دەخاتەڕوو، "هێرشی به‌رده‌وامی تورکیا وای کردووه هه‌زاران که‌س ئاواره بن، کرداره‌کانی تورکیا مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر کۆمه‌ک بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤه‌کان و یارمه‌تی پزیشکی ئه‌وه‌ش واده‌کات کاره‌ساتی مرۆڤایه‌تی له وڵاتێک‌دا بێتە کایەوە که هه‌ر پێشتر به شه‌ڕ کاول بووه".
PM:12:24:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت