لیستێكی نوێی مووچە بڵاو كرایەوە


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دارای هەرێمی كوردستان لیستی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێكی بلآو كردۆتەوە كە بڕیارە یەكشەممە و دووشەممە وەری بگرن.

لە لیستەكەدا رۆژی یەكشەممە وەزارەتەكانی: وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەز نامە، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن، دەزگای ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، مووچە وەردەگرن.

بڕیارە رۆژی دووشەممەیش 21ی تشرینی دووەم وەزارەتەكانی: شارەوانی، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی گواستنەوە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی کشتوکاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، دەزگای مین، مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن.

د.ح
 


PM:12:15:19/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 3312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت