كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی كەلوپەل و پێداویستی پزیشكی بۆ رۆژئاوای کوردستان راگەیەندرا


وێستگە نیوز-
ماوەی دوو ڕۆژە كەمپینێكی كۆكردنەوەی كەلوپەلی پزیشكی و پێداویستی بۆ بریندارانی ڕۆژئاوای كوردستان لە بارەگای لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندرووستی كوردستان بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا  بڕێكی بەرچاو كەلوپەل كۆكراوەتەوە.

هاوژین عوسمان، لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندرووستی كوردستان،  بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكەدا نزیكەی  300  جانتای پڕ پێداویستی پزیشكی و دەرمان و سەپڵای كۆكراوەتەوە و  بڕیارە بگەیەنرێتە ڕۆژئاوای كوردستان كە خزمەتێكی باشی برینداران دەكات لە ڕووی پزیشكیەوە.

وتیشی، "|ئەم كارە لەڕوانگەی ئەركی مرۆڤایەتی و پیشەیی و نەتەوەییمانەوەیە و سەرجەم كەلوپەلەكان لەلایەن پزیشكان و كارمەندانی تەندرووستیەوە بەخشراوە و كۆكراوەتەوە" .

شایانی باسە ساڵانی ڕابردووش لەكاتی پێویستدا بۆ شەنگال و عفرین و كۆبانێ بەهەمان شێوە كەمپین سازكراوە و بەدرێژایی شەڕی داعش و كاتی بوونی ئاوارەدا سەندیكای كارمەندانی تەندرووستی لەڕێی تیمەكانیەوە خزمەتگوزاری پێشكەش كردوە.

ئەرشەد تەحسین


AM:11:17:19/10/2019












ئه‌م بابه‌ته 3776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت