وتەبێژی هەسەدە: هێرشی توركیا لەسەرێ كانی نەوەستاوە



وێستگە نیوز-

وتەبێژی هەسەدە  ڕایدەگەیەنێت، هێرشەكانی سوپای توركیا وهاوەپەیمانەكانی هێشتا لەسەرێ‌ كانی نەوەستاوە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك شەڕەڤان و هاوڵاتی بونەتە قوربانی.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، (كینۆ گابریێل) وتەبێژی هەسەدە جەختی لەوە كردۆتەوە تاوەكو ئێستا هێزەكانی توركیا و هاوپەیمانەكانی هێرش دەكەنە سەر دەورووبەری سەرێ‌ كانی و ئاماژە بەوەش دەكات، هەموو هێزەكانی ئەوان پابەندی ئاگربەستن.

ناوبراو ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە 13 شەڕەڤان و 5 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون.

كینۆ گابریێل، وتەبێژی هێزەكانی سووریای دیموكرات داوا دەكات لایەنە بەشدارەكانی رێككەوتنەكە بەگوێرەی بڕیاری ئاگربەست بجووڵێنەوە و ئەوەش روندەكاتەوە، هێزەكانیان مافی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی توركیایان هەیە.


PM:11:33:18/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت