وەزیری پەروەردە: فەرمانی دەستبەكاربوونمان بۆ 221 مامۆستا دەركرد



وێستگە نیوز-

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 2019 فەرمانی دەستبەكاربوونمان بۆ 221 مامۆستا دەركرد كە وەك سەرپەرشتیاری پەروەردەیی دەستبەكاربن و ئەو كێشەیەیان چارەسەر كردوە.
 
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات دوێنێ‌ پێنجشەممە 17-10-2019 فەرمانی دەستبەكاربوونیان بۆ 221 مامۆستا دەركردوە كە وەك سەرپەرشتیاری پەروەردەیی دەستبەكاربن و بۆ ئەوەش رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان وەرگرتووە.
 
وەزیری پەروەردە بۆ میدیای سەر بە پارتی وتوشیەتی"ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر دەستبەكاربوونیان نیشانداوە، لە رۆژی واژۆكردنی فەرمانەكەوە بۆیان هەژماردەكرێت كە 17-10-2019ە دەكات".


PM:09:58:18/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو