لە بەردەم ئێن ئاڕ تی، مەراسیمی دوا ماڵئاوایی له ئامانج بابانی بەڕێوەچوو
وێستگه نیوز ـ
ئهمڕۆ ههینی لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکی کەناڵی ئێن ئارتی لە سلێمانی، مەراسیمی دوا ماڵئاوایی لە رۆژنامەنووس و پێشکەشکاری دیاری کەناڵهكه ئامانج بابانی بەڕێوهچوو، برایهكیشی رایدهگهیهنێت، ئامانج ئەوەی کردویەتی لە راگەیاندندا گەواهییە لەسەر ئەوەی چیکردووە.
ئهمڕۆ ههینی 18ی تشرینی یهكهمی 2019، كهناڵي ئێن ئاڕ تی، مهراسیمێكی بۆ ماڵئاوای كردن لة ئامانج بابانی، رۆژنامهنووس و پێشكهشكاری دیاری ئيَن ئارِ تي، لهبهردهم ئۆفیسی سهرهكی كهناڵهكهیان ئهنجامدا، شوان عادل، بةياننامةي دةزطاي ميديايي نالياي خويَندةوةو وتي: "ئێمە وەک کەناڵی ئێن ئار تی، رۆژنامەنووسێکی بەتوانا و دیار و هاوڕێیەکی ئازیزمان لە دەستدا، قورسە جێگای پڕبکرێتەوە".
ئاماژەي بەوەشدا، "ئەو کارەساتە چەندە بۆ ئێمە و کەس و کاری ئامانج و لانە جەرگبڕ بوو، هێندەش بۆ خەڵکی کوردستان دڵتەزێن بوو".
سەبارەت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکانیش ئەوە هاتووە، "ئێمە ئەو ئەنجامە وەک وەڵامی کۆتایی وەرناگرین، چونکە هێشتا وردەکاریی و پرسیاری زۆر ماون و لایەنی پەیوەندیدار پێویستە روونیان بکاتەوە".
هەر لە مەراسیمەکەدا، ئاسۆ محەمەد نوری، برای ئامانج بابانی، پەیامی بنەماڵەکەیانی خوێندەوە و وتی، "سوپاسی هەستی یەک بە یەکی خەڵکی کوردستان دەکەین".
ئاماژەی بوەشدا، "ئەو گرنگیپێدانە زۆرەی خەڵکی بۆ رووداوەکە، گەواهی ئەو کارانە دەدات کە ئامانج لە راگەیاندندا کردوویەتی".
وتیشی: "ئێمە داوا ئەکەین دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوونێکی ورد بۆ ئەم رووداوە دڵتەزێنە بکەن، ناکرێت جارێک شەش فیشەک و جارێکیش هەشت فیشەک نیشان بدەن".
براکەی ئامانج بابانی وتیشی: "ئامانج مێژوویەکی جوانی بۆ بنەماڵەکەمان جێهێشتووە و خەڵکانێک باوەشم پێدا دەکەن کە من نایانناسم و تەنها بەهۆکاری ئامانجی برامە".
ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان لە شەوی 16ی تشرینی یهكهمی 2019، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیاندا لە شاری سلێمانی بە کوژراوی دۆزرانەوە.
هاوكات دوێنێ پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو بەڵگانەی لەبەردەستیاندان، دەریدەخەن کە رووداوی گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی، خۆکوژی بووە.
هــ. ر
PM:12:17:18/10/2019
ئهم بابهته 20876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت