دیموكراته‌كانی كۆنگرێس: رێككه‌وتنه‌كه له باره‌ی سوریا فریوده‌رانه‌یه
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌ردۆغان له باره‌ی سوریا به رێككه‌وتنێكی فریوده‌رانه ناو ده‌بات، سه‌رۆكی دیموكراته‌كانی كۆنگرێسیش ده‌ڵێت: "ئه‌ردۆغان سازشی نه‌كردووه".
نانسی پیلووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و چاك شومر، سه‌رۆكی دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران، رایانگه‌یاند، له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستدا، ئه‌ردۆغان هیچ سازشێكی نه‌كردووه و ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌موو شتێكی راده‌ست كردووه.
پیلووسی و شومر به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان دژی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌ركردووه و راشیانگه‌یاندووه، ئه‌و رێككه‌وتنه فریوده‌رانه‌یه.
روونیشیان كردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی تره‌مپ متمانه‌ی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نه‌هێشتووه و په‌یامێكی داوه‌ته دۆست و نه‌یار، كه ناكرێت متمانه به گوتار و په‌یامه‌كانمان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌ردۆغان هیچ سازشێكی نه‌كردووه، كه‌چی ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌موو شتێكی راده‌ست كردووه.
دووپاتیشیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر سزادانی توركیا ده‌دات.
هــ. ر
AM:09:41:18/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 10688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت