فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رێككه‌وتنی تایبه‌ت به ئاگربه‌ستی له كوردستانی رۆژئاوا په‌سه‌ند كرد.
كه‌ناڵی روناهی بڵاویكرده‌وه كه مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان توركیا و ئه‌مریكای په‌سه‌ند كرد كه تایبه‌ت بوو به راگرتنی شه‌ڕ له ناوچه كوردنشینه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه مه‌زڵوم كۆبانێ رایگه‌یاندوه: رێككه‌وتنه‌كه‌مان په‌سه‌ند كردوه و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌یكه‌ن.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه مه‌زڵوم كۆبانێ رایگه‌یاندوه: رێككه‌وتنه‌كه‌مان په‌سه‌ند كردوه و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌یكه‌ن.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده راشیگه‌یاندوه كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان توركیا و ئه‌مریكا به‌رئه‌نجامی به‌رگریی شه‌ڕڤانان و گه‌لی كورده، ئاشكراشیكردوه كه رێككه‌وتنه‌كه ناوچه‌كانی نێوان كۆبانێ و گرێ سپی ده‌گرێته‌وه.
رۆژی پێشنجه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی
مایك پینس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه بەپێی رێککەوتنەکەی نێوانیان، ئه‌نقه‌ره بۆ ماوەی 120 كاتژمێر ئۆپەراسیۆنەکەی راده‌گرێت لەو ماوەیەشدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لەو ناوچانه ده‌كشێنه‌وه کە به ناوچەی ئارام ناوده‌برێن.
دواتریش له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ولایه‌تی ته‌كساس رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی رویدا ئه‌نجامێكی گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌مان ده‌ستكه‌وت كه خه‌ونمان پێوه ده‌بینی، ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو لایه‌ك بكه‌م، سوپای كورد ده‌كه‌م، ئه‌وانیش به‌م چاره‌سه‌رر زۆر دڵخۆشن، چونكه به‌ڕاستی ژیانی ئه‌وانیشی رزگاركرد و ئێمه‌ش به‌رامبه‌ریان كارێكی گه‌وره‌مان كرد.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه
بوسه‌ینه شه‌عبان، راوێژكاری سیاسی و رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سوریا رایگه‌یاند: رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا بۆ راگرتنی شه‌ڕ له باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا گوماناویه، هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاشی به "ده‌ستدرێژكار" وه‌سفكرد و وتی: ئه‌رۆدغان پیاوێكی مه‌ترسیداره و ده‌بێت روبه‌ڕوی ببینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سوریا رازی نابێت به‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له وڵاته‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه و وتی: "برایانی كورد به‌شێكی ئازیزن له گه‌لی سوریا".
PM:11:39:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 24568
جار خوێنراوه‌ته‌وه