كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیی بارانبارین ده‌كات
وێستگه نیوزـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بارانبارین ده‌ستێبكات و پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه: له ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی كه‌نداوی عه‌ره‌ب پێشبینی ده‌كرێت، له ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، سه‌ره‌تا بارانبارین به شێوه‌یه‌كی بچربچر له ناوچه‌كانی خۆرئاوای هه‌رێم ده‌ست پێ بكات.
پێشبینیشی كردوه له رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌م، له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم نمه بارانی پچر پچر ببارێت و پله‌كانی گه‌رما له‌گه‌ڵ خۆی نزم بكاته‌وه.
كه‌شناسیی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه: له ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كان بارانبارین زیاتر ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ندێك ناوچه له كاتی بارانبارین هه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ بێت.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور ده‌بێت وه كاریگه‌ریی بارانبارین كه‌م ده‌بێته‌وه.
PM:10:12:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 27604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت