پۆلیس: ئەو كەسەی دەستگيرمان كردوە مۆبایلی سكاڵاكاری پێبوو



وێستگە نیوز-

پۆلیسی ڕاپەڕین، دەستگیر كردنی گەنجێكی تەمەن بیست ساڵ بەهۆی بردنی مۆبایلەوە ڕادەگەیەنێت و جەخت لەوەش دەكاتەوە، لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە دەستی پێكردوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پۆلیسی ڕاپەڕین، هێزەكانیان توانیویانە گەنجێكی تەمەن بیست ساڵ دەستگیربكەن بە تۆمەتی بردنی مۆبایلێك و دەڵێت"دوای ئەوەی هاوڵاتیەك بەمەبەستی سكاڵا كردن سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی كرد لە ڕانیە و سكاڵای تۆماركرد كە مۆبایلەكەی لەلایەن كەسێكەوە بەفێڵ لێ بردراوە، مەلەفی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە و بڕیاری دادوەر بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشەكە بەدەستهات و بەگوێرەی تایبەتمەندی شوێنی ڕوداوەكە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەكە هەواڵەی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لە ڕانیە كرا".

پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەش روندەكاتەوە، پاش گەڕان و بەدواداچوونی هێزەوكانیان ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/10/2019 كەسێك دەستگیركرا بەناوی (ه.ع) كە لەدایك بووی 1999 یە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو كەسەی دەستگریان كردوە مۆبایلی سكاڵاكاری لەدەستدا بوو و دەشڵێت"مۆبایلی پەیوەست بە دۆسیەكەش دەستی بەسەرداگیرا و كەسەكەش بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عیراق ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە كێشەكە بەردەوامە".


PM:08:31:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو