حكومەتی هەرێم 500 ملیار دینار بۆ ئاوەدانكردنەوە تەرخان دەكات


 

وێستگە نیوز-
بە پێی راگەیەندراوێك لەلایەن سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 500 ملیار "دینار 420 ملیۆن دۆلار" بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019/10/17  بڕی پێنجسەد ملیار دینار کە دەکاتە چوار سەد و بیست ملیۆن دۆلاری بۆ بنیاتنان و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە بوارەکانی رێگاوبان و سایلۆ و کارەبا و ئاووئاوەڕۆ راگەیاند.

بە وتەی سەرۆكایەتی حكومەت "ئەم پڕۆژانە بە چەند قۆناغێک ئەنجام دەدرێن و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەزاران دەرفەتی کار لە هەرێمی کوردستان دەرەخسێنێت".
 
لەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ بەردی بناغەی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان لە دهۆک دادەنرێت.
 

 د.ح


PM:01:30:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت